ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی پێنج ئۆتۆمبێل له سه‌ر ڕێگای بۆكان بۆ میاندووئاو، شه‌ش هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ١٥ ساڵه ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه ئۆتۆبانی بۆكان- میاندووئاو ته‌واو بكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم پڕۆژه‌كه به ناته‌واوی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێگاوبانی خراپ، ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوی هاتووچۆیه له ئێران.