به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “عۆمه‌ر عه‌بدی” و “عۆسمان ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شاری نه‌وسوود و “ئه‌فشین” خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “میله”ی نه‌سوود به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عۆمه‌ر” و “عۆسمان” ده‌ست و پێیان به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و پاش ڕووداوه‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراون و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “ئه‌فشین” پشتی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌سه‌ختی بریندراكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆڵبه‌ریی پیشه‌یه‌كی پرمه‌ترسییه و لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری ڕووی تێده‌كه‌ن و ساڵانه به‌ده‌یان كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و ڕووداوی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن، له حاڵێكدا هیچ جۆره بیمه‌یه‌كیان نییه و له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی ده‌رمانی بێبه‌شن.