ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢١ و ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “كیانوش پاشایی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز و “سمكۆ ڕه‌وازی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئامیار مه‌نسووری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ ڕۆژی دووشه‌ممه به ده‌ستڕێژی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.