به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “سیروان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر، هه‌روه‌ها “كه‌یوان ئه‌مانی” خه‌ڵكی گوندی “مه‌مدان”ی سه‌قز، به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی نه‌وسوود و “سه‌رته‌زێن”ی بانه به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیروان ئه‌حمه‌دی” و “كه‌یوان ئه‌مانی” پاش ڕووداوه‌كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كانی پاوه و بانه كراون و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندارببوون. شایانی باسه كه لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری ڕوو له پیشه‌یی سه‌ختی كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به فیشه‌ك و‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.