به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، دوو كرێكاری بیناسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له شاره‌كانی بۆكان و بانه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كرێكارێكی به‌شی بیناسازی له شاری بۆكان به هۆی به‌ر‌بوونه‌وه له به‌رزایی و كه‌وتن به سه‌ر میلگرددا به‌سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “قولیپوور”ی شاری بۆكانكرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له گه‌ڕه‌كی “ئه‌حمه‌دئاوا”ی شاری بانه، كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بوو و له لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێراوه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی” ئه‌و شاره. جێگای ئاماژه‌یه كه كارگه‌كه و ئۆتۆمبێلێكی پژۆ به ته‌واوتی سووتاون و ئاوره‌كه پاش چه‌ند كاتژمێر كۆنترۆل كراوه.