کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كرێكاری كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئاریای شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، دوو كرێكاری كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌سازیئاریای شاری سنه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٣، به‌ ناوه‌كانیكاوه‌ ئه‌مینیومێهران ئه‌حمه‌دیبه‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره‌ به‌ هۆی شكانی شیشه‌ له‌ ناحیه‌ی ده‌ست و پێوه‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاری سنه‌ كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ پێشتر چه‌ندین جار داوای كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی وه‌كوو ده‌ستكێش و پێڵاوی تایبه‌ت به‌ كارگه‌ی سه‌نعه‌تییه‌كانیان كردبوو به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ بایه‌خێكی به‌ دواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار مانیان گرتووه‌. كارخانه‌یئاریا٢٠٠ كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ له‌ سێ شیفتی كاری مه‌شغوول به‌ كارن.

بابەتی پەیوەندیدار

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌پارێز له‌ شاری سنه‌

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ پیرانشار

-

پۆلۆمپ كردنی ڕستوورانی “ڕۆمانۆ” له‌ شاری سه‌قز

-

دۆخی ناله‌باری “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٣ سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ باكووری كوردستان

-