به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “كه‌ماڵ عۆسمانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه” به‌سه‌ختی برینداربوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “تین”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی “بایه‌نگان”ی پاوه به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر ڕازنیهان”، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداركرا، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی سێهه‌مین كۆڵبه‌ره ونبووه‌كه‌ی ناوچه‌ی “مه‌رگه‌وه‌ر”ی ورمێ به‌ناوی “ئه‌سعه‌د سه‌یدانی فه‌رد” پاش تێپه‌ربوونی ١٦٠ ڕۆژ له گوندی “گۆڵشه‌م”ی باكووری كوردستان دۆزرایه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، به چه‌كی ساچمه‌یی و له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه ته‌قه له “كه‌ماڵ عۆسمانی” كراوه و ١٨ ساچمه به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود “ئه‌كبه‌ر ڕازنه‌هان”یان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌كه‌ی، ناوبراویان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه سێ كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د و بێهلوول سه‌یدانی فه‌رد” و “بارزان میهه‌نی” خه‌ڵكی گوندی “باوان”ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی “مرگه‌وه‌ر”ی ورمێ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه له “دۆڵی بنار” ونبوون و ڕۆژی ١٧ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ته‌رمی “بارزان میهه‌نی” و ڕۆژی ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ته‌رمی “بێهلوول” سه‌یدانی فه‌رد” له گوندی “گۆڵشه‌م”ی باكووری كوردستان دۆزرابوو.