کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بانگەوازێک بۆ هێزە پلە نزمەکانی ناو هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامی

بە ملیۆنان ژن و پیاوی ئازادیخواز بۆ ماوەی یازدە ڕۆژە بەردەوام ڕووبەڕووی زوڵم و ماشێنی سەرکوت و تاوانکاری ڕێژیمی ئیسلامی بوونەتەوە. زیاتر لە 70 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە. هه‌زاران كه‌س برینداربوون و چه‌ند هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبەسەر و زیندانی كراون.

کۆمەڵانیخەڵکیئێرانسوورنلەسەرئەوەیکەئەمحکومەتەجینایەتکاروکۆنەپەرستەبەزبڵدانیمێژووبسپێرنوسیستەمێکبنیاتبنێنکەمرۆڤەکانتیایدائازادویەکسانبنولەئاوەدانیوئاسایشدابژین. لە سیستەمی داهاتووی ئێرانی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامیدا، دەبێ کۆتایی بە هەژاری و بێبەشی، هەڵاواردن و بێ مافی، ستەمکاری و سەرکوت بێت و کەرامەتی مرۆڤ بپارێزرێ.

زیاتر لە چوار دەیەیە کە حکوومەتی ئیسلامی ڕێک دژ بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی خەڵک کاریکردووە. هەژاری و نادادپەروەری و هەڵاواردن و نایەکسانی گەیاندە لوتکە. بوو بە پێشەنگی جیهان لە گەندەڵیدا. سەروەت و سامانی گشتی لەپێناو بەرەوپێشبردنی خوڕافات و سەپاندنی بێ مافی بەسەر خەڵک و زوڵم و سەرکوت لە ناوخۆ و تێرۆریزم لە دەرەوەی وڵات خەرج کرد. ئێستا نەوەی سێیەم و چوارەمی دوای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی لە شەقامەکانن و داوای مافی ئینسانی خۆیان و گۆڕینی ئەو حکوومەتە کۆنەپەرستە دەسەڵاتدارە دەکەن.

ئێوەیپلەنزمەکانیناوهێزەسەرکوتگەرەکانبێگومانلەنێوئەوبەملیۆنانخۆپیشاندەرەدامنداڵودۆستوناسیاوودراوسێتانهەیە. نابێت لەبەر ئیمتیازاتی دارایی و کار، دژبە خەڵک و گەنجانی ئەم وڵاتە بوەستنەوه‌. به‌رژەوەندییەکانی داهاتووتان لە جێهێشتنی ڕیزەکانی هێزە ستەمکارەکان و چوونە ناو ڕیزەکانی خەڵکدایە.  چل و چوار ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی شۆڕشی ١٣٥٧ دا هەزاران هێزی سەربازیی حکوومەتی پەهلەوی هاتنە پاڵ خەڵک و بە شانازییەوە لە کۆمەڵگادا دەرکەوتن و لەلایەن خەڵکەوە ڕێزیان لێگیرا.

بەشێکلەهێزەکانیساواکوسەربازیکەڕووبەڕوویخەڵکبوونەوە،باجێکیقورسیانلەبەرامبەرتاوانەکانیاندا. محەممەد ڕەزا پەهلەوی، بنەماڵەکەی و جانتای پووڵ و تەنانەت سەگەکەی دەرباریشی خستە ناو فڕۆکەکە و سەدان سەرۆک وەزیران و وەزیری گشتی و بەرپرسی باڵای ئیداری، بە چارەنووسێکی کارەساتبارەوە بەجێهێشت. دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامی کە دزی و تاڵان و بڕۆیەکی بێ ئەژماریان کردووە، هەر لە ئێستاوە پلانی هەڵهاتنیان داڕشتووە و ئێوە لە شەقامەکاندا جێدەهێڵن. مێژووی شۆڕشەکان گەلێک جار سەلماندوویەتی و نیشانی داوە کە دەسەڵاتداران هەڵدێن و هێزە سەرکوتکەرەکان باجێکی قورس دەدەنەوە.

ئێوە لەم ڕۆژانەدا مەلا و فەرماندەیەکی تاوانبار نابینن لەسەر شەقامەکان. ئەوان پەنایان بردووەتەبەر شوێنێکی ئەمن و ئەمان و ئێوەیان بەرداوەتە گیانی یەکتر. سوکایەتی و  شەرمەزاریی بەرگریکردن لە دەسەڵاتی کۆنەپەرست و دژە خەڵک قبوڵ مەکەن. تەقە لەو خەڵکە مافخوازە مەکەن کە بە دەستی بەتاڵ هاتوونەتە سەر شەقامەکان و پڕ بەگەرو هاوار دەکەن.  بیر لە داهاتووتان بکەنەوە، چەکەکانتان فڕێ بدەن و بە هێزە جەماوەری و شۆڕشگێڕەکانەوە پەیوەست بن، یان لانیکەم بگەڕێنەوە ماڵەکانتان. کۆمەڵە به تایبەتی داوا له پلەکانی خوارەوەی هێزه خۆجێییەکان و کەسانی سەر به هێزه سەرکوتگەر و داگیرکارەکان دەکات که دژبە خەڵک نەوەستنەوە.  سبەینێ زۆر درەنگ دەبێت و پێویستە هەر ئەمڕۆ ڕیزی خۆیان لە ڕیزی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی جیا بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-