کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

  بانگەوازی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی سەرتاسەری رۆژی چوار شەممە ٣٠ ی مانگی سەرماوەز

  جەماوەری تێکۆشەر!

  بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی” ژن، ژیان، ئازادی” لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ بەردەوامی خۆیدا لە لایەکەوە کابوسێکی بۆ حکومەتی ئیسلامی و لایەنگرانی دروست کردوە، کابوسێک کە زەنگی کۆتایی حکومەتی نەزانی و جەهل و جەنایەتی لێداوە. لە لایەکی دیکەوە بۆ خەڵکی شۆڕشگێڕی تینوی ڕزگاری هیوای گەیشتن بە ئازادی، ڕیفاه و یەکسانی، ئومێد و متمانە بەخۆیی بەدیهێناوە. هیواو متمانە بەخۆییەک کە سەرجەم دیوارەکانی سەرکوت، ترس و حکومەتی پۆلیسی تێپەڕاندوە و بناغەکانی حکومەتی جەللادان و ئینسان کوژانی ئیسلامی خستۆتە لەرزە.

  ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جارێکی تر وەک هەمیشە بە دامەزراندنی سێدارە هاتۆتەوە شەڕی ئینسانە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرەکان. بە پەتی سێدارەوە هاتۆتەوە تا هیوا بە ڕزگار بوون لەدار بدات. هاتۆتەوە تا بە کوشتنی لاوانی تینوی ئازادی خۆی لە سەرەولێژی و هەڵدێری نەمان ڕزگار بکات. بە ڵام کێ هەیە نەزانێ ئێعدام و سەرکوت نەک نیشانەی بەهێزی بەڵکو لە داماوی و داڕمانەوە دەستی بۆدەبرێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماشێنەی تاوان و جەنایەتی ڕژیمی ئیسلامیە دەکرێ و دەبێ ڕابگیرێت. پاسەکشە کردن بەم ڕژیمە لە دەرکردن و ئیجرای حوکمی ئێعدام بە وەڕێخستنی ناڕەزایەتی جەماوەری و لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ئیمکان پەزیرە. با بە پەرەدان و بەرینتر کردنەوەی ناڕەزایەتیەکان بەم ڕژیمە جەنایەتکارە نیشان بدەین کە سەردەمی کوشتاری باشترین و شەریف ترین ڕۆڵەکانی خەڵک لە زیندانەکاندا بەسەرچووە. با هەزینەی کوشتنی لاوانی ئێمە بۆ ڕژیم وەها گەورە و گران بێت کە ئیتر نەوێرێت بەردەوام بێت لەسەری.

  ئێمە بانگەواز لە گشت خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، کرێکاران، مامۆستایان، ژنان، لاوان، خوێندکاران، کاسبکاران، بازاڕیەکان، هونەرمەندان و هەموو ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانە و پێشڕەو و پێشکەوە لێئەدات، لەسەرتاسەری ئێراندا دەکەین بەم مانگرتن و ناڕەزایەتیانەوە پەویوەست بن لە رۆژی چوارشەممە ٣٠ مانگی سەرماوەز. با ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ مانگی سەرماوەز بکەینە شانۆی هاوپشتی و یەکێتی بە کردەوە لەبەرانبەر یەکێک لە هارترین و وەحشی ترین حکومەتەکانی سەردەم. وەرن ڕۆژی ٣٠ سەرماوەز و شەوی یەلدا، ئەم درێژ ترین شەوی ساڵە بکەینە شەوی وەبیر هێنانەوەی یادی گیانبەخت کردوانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە، بیکەینە خەباتێکی بەردەوام و نەپساوە بۆ ئازادی و ڕزگار کردنی زیندانیانی سیاسی و هێنانەدەری گیانی ئازیزانمان لەژێر تیغی جەللادانی دەسەڵاتدار.

  ئێمە خۆمان لە نیگەرانی بنەماڵەی زیندانیانی ژێر چنگی کۆماری ئیسلامی بە شەریک و بەشدار دەزانین و لە هەمانحاڵدا داوا لەم ئازیزانە دەکەین  بە ڕاگەیاندنی بە ئاشکرای ناوی منداڵە زیندانی کراوەکانیان کەوا لەژێر مەترسی ئێعدام دان، ئەو ئیمکانە فەراهەم بکەن تا هەر حوکمێکی ئێعدام ببێتە کارزارێکی بەهێز و سەرتاسەری لە ئاستی وڵات و لە ئاستی نێونەتەوەییدا بۆ بەرگرتن لە دەرکران و ئیجرای ئەحکامی ئێعدام. ماشێنی شکەنجە، زیندان و ئێعدامی ڕژیم دەکرێ و دەبێ بەهێزی یەکگرتوی جەماوەری لەنێو خۆ و دەرەوەی وڵات ڕابگیرێت. جەماوەری خەڵکی یەکگرتو تێکناشکێت.

بژی شۆڕش

بڕوخێ حکومەتی ئیسلامی ئێران

کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێرران

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-