کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو ئه‌ندامی شۆرای سنفی موعه‌لیمانی ئێران

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو ئه‌ندامی شۆرای سنفی موعه‌لیمانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ومه‌سعوود نیكخواهله‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كرا‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان،ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیوته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانمه‌ریوان، كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ پاش شكاندنی شیشه‌ و ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو پاش چوار مانگ به‌ندكران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠١ی هه‌تاوی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازادكرابوو. هه‌روه‌هامه‌سعوود نیكخواهله‌ هه‌مان ڕۆژدا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵیشه‌عبان محه‌ممه‌دیئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانمه‌ریوان و پاش شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.