لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو چالاکی پیشەیی موعەلیمانی شاری مەریوان بە ناوەکانی “سەیوان سولەیمانی” و “تەحسین مستەفایی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو موعەلیمە لەسەر بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی موعەلیمان بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کراون و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراون. جێگای ئاماژەیە له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “مه‌جید كه‌ریمی” ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی سنه و كه‌ڵاته‌رزان له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازراوه‌ته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک لە چالاکانی ژن لە شاری سنە و مەریوانەوە سەردانی بنەماڵەی موعەلیمانی بەندکراو “ئه‌سکەندەر لۆتفی”، “شەعبان محەممەدی” و “مەسعوود نیکخا”یان کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرجەم موعەلیمانی بەندکراو دەربڕی.