ڕۆژی ڕابردوو ته‌شكیلاتی ده‌روه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری ئیستكهۆڵم به بۆنه‌ی یه‌ك مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار بانگه‌وازێكی بۆ به‌ڕێوه بردنی ڕێپه‌یوانێك بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه، داوا له سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌موو مڕۆڤێكی ئازادی خواز و یه‌كسانی خواز كراوه كه هه‌ر وه‌ك نه‌ریتی ساڵه‌كانی ڕابردوو به پێشوازی یه‌كی مانگی مه‌ی، ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكاره‌وه بچن و له‌و ڕۆژه‌دا به به‌شداری گه‌رم و گوڕی خۆیان له شاری ئیستكهۆڵم و له‌و ڕێپێوانه‌دا، پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی جیهان و له دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌رببڕن.