“ئیرەج ڕەحیم زادە“ تەمەن ٤٤ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی “ڕوار” و دانیشتووی شاری مەریوان کە دوو حەفتە لەمەو پێش دەستبەسەر کراوە، لەلایەن ئەندامانی ئیتلاعاتی مەریوان بە سەختی ئەشکەنجە دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاندووە کە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە سەختی ئەشکەنجە کراوە پاش ئەو قسەیە پەیوەندییەکەی پچڕاوە و ئەمەش نیگەرانی زۆری لای بنەماڵەکەی دروست کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ڕەحیم زادە، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە “ئیرەج” بکەوێت و ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراوە.