ماشێنی کوشتاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دەورەی حکومەتی “ڕەئیسی” دا خێراییەکی زۆرتری بەخۆیەوە بینیوە. لەم ڕۆژانەدا جینایەتکارانی ڕژیم زۆر بێ باکانە و بەبێ گوێدانە کاردانەوەی بیروڕای گشتی، تۆمەتبارەکان لە زیندان لەسێدارە دەدەن و هاوکات گوشار بۆ سەر زیندانە سیاسیەکانیان تووندتر کردۆتەوە. ڕژیم ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان ١٢ زیندانیی لە زیندانە ناوەندییەکانی کەرەج و میناب ئێعدام کردووە. هەروەها بەگوێرەی هەواڵەکان ئەگەری لەسێدارەدانی بەمزووانەی لانیکەم ١٨ زیندانی دیکە لەئارادایە.
دوابەدوای چوونەسەرەوەی ئاماری لەسێدارەدانی زیندانییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی زیندانیانی مەحکووم بە ئێعدام، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانان بە بەدەستەوەگرتنی لافیتەی ” نا بۆ ئێعدام” و ” ئێعدام مەکەن” لەبەردەم دەفتەری هێزی دادوەری لە تاران کۆبوونەوە. ڕۆژێک بەرلەوەش لەبەردەم دادگای ئینقلابی کەرەج کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی هاوشێوە بەڕێوەچوو. بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، نزیکەی هەزار کەس لە زیندانی کەرەج حوکمی ئێعدام‌یان لەسەرە. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە ناو زیندانەکانەوە بەدەست دەگەن، بەڕێوەبەرانی ئەو زیندانانە بۆ ئەوەی کە ئەو تۆمەتبارانە بە بێدەنگی لەسێدارە بدەن، ناچاریان دەکەن نامەی گواستنەوەی خۆیان بۆ شارەکانی تر واژۆ بکەن. ژومارەی ئێعدام کراوەکان لە ئێران لەسەرتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیکەم گەیشتۆتە ٣٣٠ کەس.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا لەپەنای سەرکوتکردن و زیندان و ئەشکەنجە و ڕشتنی خوێنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازیی و ئازادیخوازانه، سزای سێداره‌ی وه‌ك توندووتیژییه‌كی ئاگایانه و ڕێكخراو بۆ له‌ناو بردنی دژبه‌رانی سیاسی، ناڕازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م نیزامه زاڵمه سه‌رمایه‌دارییه، به‌كاریی هێناوه. سزای سێداره وه‌ك جینایه‌تێكی ڕێكخراو هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌تا ئێستا، یه‌كێك له ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بووه بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك.
به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ به لاڕێداربردن و دوور خستنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی له گرینگی‌دان به سه‌رچاوه‌ی ئازار و بشێوییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له ڕێگای تریبونه ته‌بلیغاتییه‌كانی خۆیانه‌وه سزای سێداره وه‌ك ڕیگه چاره بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م تێكچوونانه و كاردانه‌وه‌ی لێبڕاوانه له ئاست ئه‌م گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییانه ناو لێ ده‌بن. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌سێداره‌دان نه‌بێ، سه‌رپێچكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هانده‌درێن و ئاسایشی كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام واقعییه‌ت ئه‌وه‌یكه ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سزای سێداره‌یان هه‌ڵپه‌ساردووه و به پێی ئاكامی توێژینه‌وه‌ی كارناسانی بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هیچ ئامار و به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر نییه كه ده‌ریبخات له ڕێگای سێداره‌وه ده‌كرێت به‌ر به تاوان و سه‌رپێچكاری بگیرێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م توێژینه‌وانه ده‌ریده‌خه‌ن كه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه كه‌لێنی نێوان هه‌ژاری و سامان قووڵتر ده‌بێته‌وه و سیسته‌می ئابووری زۆرینه‌ی خه‌ڵك هه‌ژارتر ده‌كات و له هه‌مان كاتدا سامانێكی گه‌وره له ده‌ستی گرووپێكی بچو‌وكدا كه‌ڵه‌كه ده‌كات، هه‌ژاری و بێبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بێته به‌ستێنێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی جورم و جینایه‌ت. له ڕاستییدا ئه‌وه خودی نێزامی سه‌رمایه‌دارییه كه جۆر و ڕێژه‌ی تاوانێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت و سه‌رله نوێ به‌رهه‌می دێنێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی سزادان. ئه‌زموونی مێژوویی ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه له‌و وڵاته پێشكه‌وتووه سه‌رمایه‌دارییانه‌ی كه خه‌بات و تێكۆشانی چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز به‌شێك له چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌رنامه‌ی خۆشگوزه‌رانیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا سه‌پاندووه، ڕێژه‌ی تاوان و تاوانكاری به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌زموونه‌كانی تا ئێستا به‌یانگه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه جێبه‌جێكرانی سزای ئێعدام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه كۆمه‌ڵگا لاوازتر ده‌كات و هه‌ل و مه‌رج و به‌ستێنی ده‌روونی گونجاوتر بۆ سه‌ر له نوێ به‌رهه‌م هاتنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژی و تاوان خۆش ده‌كات.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر ئێستا سه‌دان كه‌س له تاوانباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ناو سلووله‌كانی مه‌رگدا له چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكرانی حوكمی سێداره‌دا ڕاگرتووه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ڕژیمه له سێداره‌دانی ئه‌م زیندانیانه به پاساوی فریوكارانه‌ی به‌ردنه سه‌ره‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌ڕێوه‌بردنی عه‌داڵت ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام به وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلی كۆشتاری زیندانیان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا، ئامانجگه‌لێكی سیاسی دیاریكراوتری هه‌یه. له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه ڕژیم قورسایی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری ئێران و گووشاری گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی خستۆته سه‌رشانی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا و بێ مافییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ربڵاویی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، بۆ پێش‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌ق و تووڕه‌یی په‌نگخواردوو، شه‌پۆلێكی نوێی له كۆشتاری زیندانیان، وه‌ڕێ خستووه. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌زانن هه‌ژاری و ڕۆژڕه‌شییه‌كیی كه‌م وێنه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگایدا سه‌پاندووه، ده‌ركردن و بێكاركردنی به‌ربڵاو و هه‌ر ڕۆژه‌ی كرێكاران، سه‌پاندنی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری به سه‌ر كرێكارانێكدا كه خوڵقێنه‌ری هه‌موو سه‌روه‌ت و نیعمه‌ت و خۆشگوزه‌رانیه‌كانی كۆمه‌ڵگان و وه‌دواخستنی هه‌ر ئه‌و حه‌قده‌سته كه‌مه و هیتر…… ده‌ره‌نجامێكی جگه له خرۆشانی بێ ده‌ره‌تان و برسییه‌كانی كۆمه‌ڵگای لێناكه‌وێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره‌ی زۆر جار بینیومانه، تووندتر كردنه‌وه‌ی گووشاره‌كان و هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ركووتگه‌رانه، نیشانه‌ی به‌هێزی ڕژیم نییه به‌ڵكوو، له داماویی و ترس و خۆفی ڕژیم له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی و ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌وڵی ترسنۆكانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ڕژیم بۆ وه‌ڕێخستنی كۆشتاری زیندانیان به هیچ ئاكامێك ناگات و كرێكارانی ناڕازیی و جه‌ماوه‌ری مافخواز و سته‌مدیتوو، به‌م هه‌وڵانه چاوترسێن نابن. په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كرێكاران له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنت. ئه‌گه‌ریش سه‌ركووت بۆ ماوه‌یه‌ك بتوانێت هه‌نگاوێك پاشه‌كشه به خه‌ڵكی ناڕازیی بكات، به‌ڵام بواره عه‌ینییه‌كانی خرۆشانی تووڕه‌یی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌كرده‌وه خۆشتر ده‌كات و سه‌ره‌نجام خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مافخوازانه وه‌ك “ئاگری ژێر خۆڵه‌مێش” بڵێسه ده‌ستێنێ و به له‌ناوبردنی كاخی زوڵم و سته‌می كۆماری ئیسلامی، بوار بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان و پشت به‌ستوو به هێزی ڕێكخراو و یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و چه‌وساوه، خۆشده‌كات.