له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی له ئۆستانی “حه‌كاری” دژ به گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ده‌ستپێكرد و له شه‌ڕ و پێكدادنه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ١١ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌رته‌شی توركیا ده‌ستی داوه‌ته چۆڵكردنی زۆره‌ملی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری خه‌ڵك ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “مێزۆپۆتامیا” ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه‌كانی سنووری “حه‌كاری”، “یوكسه‌ك ئۆوا” و “چۆكورجا” ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی ده‌ستپێكردووه و شه‌ڕی قورس له نێوان هێزه‌كانی توركیا و گه‌ریلاكان هاتووه‌ته ئاراوه كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و به ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار كراون. به پێی فه‌رمانی فه‌رمانداری ئۆستانی “حه‌كاری” ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانیان تێدایه ناوچه‌ی ئه‌منییه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراون و گوندنشینانیان به زۆر ناچار به كۆچ و چۆڵكردنی ناوچه‌كه كردووه.