به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “مه‌له‌كشا”ی ئیلام به‌ناوی “نیعمه‌ت فه‌داكار” كه له ڕۆژی ٢٧ی مانگی جوزه‌ردان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و وێڕای خراپی باری ته‌ندووستی، بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ه‌ندی شاری ئیلام ڕاگوێزراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، “نیعمه‌ت فه‌داكار” هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “مه‌له‌كشا”ی ئیلام، به‌ناوه‌كانی “موحسین باوه‌له‌كی”، “حه‌سه‌ن غۆڵامی”، “ڕۆحۆڵڵا ئه‌رغه‌نده‌م”، “یه‌حیا ساڵحی”، “مه‌سعوود مامی”، “جابر میرزایی” و “ڕوحۆڵڵا دره‌خشش” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركران و ته‌نیا “موحسین باوه‌له‌كی” به‌دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازادكراوه و چاره‌نووسی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی دیكه به‌ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هاووڵاتییانه له‌به‌رده‌ستا نییه.