به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و مه‌سعوود نیكخاه” كه ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاساییان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، مانیان له خواردن گرتووه، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون و به‌مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملی خراونه‌ته ژێر گۆشاره‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی شاری مه‌ریوان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو چالاكه سنفییه ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون و به پێبه‌ند و ده‌ستبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مریوانیان كردوون. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چالاكه سنفییه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون و گۆشاریان به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملی گۆشاریان خستووه‌ته سه‌ریان، به‌ڵام هیچ كامیان قبوڵیان نه‌كردووه دان بنێن به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراو‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان.