رۆژی سێشهممه ٣ی خاكهڵێوه، ئاگرێکی گەورە لە کهمپی پەنابەرانی رۆهینگیا لە باشووری بەنگلادیش کەوتەوە و بەوهۆیەوە 50 هەزار کەس ئاواره بوون و دەنگۆی مردنی 5 کەس هەیە، بەرپرسانی بەنگلادشی دەڵێن ئەمە سێیەم ئاگرە لە ماوەی چوار رۆژدا لە کامپەکە دەکەوێتەوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئاگرەکە لە یەکێک لەو 34 کامپانە کەوتووەتەوە، کە لەسەر پانتایی 3237 هێکتار زەوی دروستکراون، ئاگرەکە خێرا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، لە کامپێکەوە بۆ ئەوانی دیکە گوازراوەتەوە و هێشتا هەزاران کەس دەربەدەرن، بێ خواردن و خواردنەوە ماونەتەوە، بەشێکی کەمیان فریا کەوتوون جانتا و بەشێک لە جلوبەرگیان لەگەڵ خۆیان ببەن. جێی ئاماژهیه، لە 25ی گهلاوێژی 2017ەوە بەهۆی هێرش و پەلاماری سوپای میانمار، 700 هەزار موسڵمانی هەرێمی رۆهینگیا پەنایان بۆ بەنگلادیش برد، ئێستا بەنگلادیش زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەری لەخۆگرتووە.