لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا ٥٢ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئو‌ستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هەر لەو ماوەیەشدا حەوت زیندانیكراو لەسێدارەدراون و شەش كۆڵبەریش كوژراون.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، لەو ژمارەیە حەوت كەسیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكەیان ڕەوانەی زیندان كراون و ١٠ كەسیش بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی ئازاد كراون، ئەوانی دیكە تائێستا دەستبەسەرن، یان هیچ زانیارییەك لە بارەی چارەنووسیانەوە له‌بەردەستدا نییە. هه‌ر‌وه‌ها حەوت كه‌س بە تۆمەتی “كوشتنی بە ئەنقەست” و “تاوانەكانی په‌یوه‌ندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان” لەسێدارە دراون. هه‌ر لەو مانگەدا شەش كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم كوژراون و ٣٢ كۆڵبەریش بە تەقەی هێزە سنوورییه‌كان، تەقینەوەی مین و كەوتنەخوارەوە لە بەرزایی برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه یەك ژن لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كرماشان كوژراوە و بەهۆی ڕووداوەكانی شوێنی كاره‌وه لانیكەم شەش كرێكار گیانیان لەدەستداوە و پێنج كه‌سی مه‌ده‌نیش لە شارەكانی بانە و مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین برینداربوون.