ڕۆژی شهممه ٢٨ی مانگی جۆزهردان، پێنج چالاکی کرێکاریی و مەدەنیی شاری بانە، پاش 52 ڕۆژ بەندکران لەگرتووخانهی ئیتلاعات له شارهكانی بانە و سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازادکران.
بەپێی گهیشتوو به کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی جۆزهردان، پێنج چالاکی کرێکاریی و مەدەنیی شاری بانە بە ناوەکانی “سەعید محەمەدی”، “پەروین عەبدوڵاپەنا”، “فاتێح مەجیدی”، “فواد فارووقی” و “ڕەحمان سولەیمانی”، پاش 52 ڕۆژ دەستبەسەركان لە گرتووخانهی ئیتلاعات له شارهكانی سنە و بانە، بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ میلیون تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازادکراون.