ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، “مه‌سعوود نیكخاه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، “مه‌سعوود نیكخاه” له كاتی ئازادی‌دا، به گه‌رمی له لایه‌ن بنه‌ماڵه و هاوكاره‌كانیه‌وه پێشوازی لێكرا. شایانی باسه كه “مه‌سعوود نیكخاه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ر‌ارسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كران. ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ماوه‌ی ١١ رۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاساییان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، مانیان له خواردن گرت.