ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ناسراوی شاری سه‌قز به ناوی “عۆسمان ئیسماعیلی” به‌دانانی وه‌سیقه‌ی ١٤٠ ملیۆنی و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “مۆرته‌زا سه‌یدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران هه‌مان ڕۆژ و به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ ملیۆنی له زیندانی ئێوین ئازاد كراوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه “عۆسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی ٦ی مانگی گوڵان و پێش هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. هه‌روه‌ها “مۆرته‌زا سه‌یدی” ڕۆژی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.