“داریوش مەهدی زاده” خەڵکی گوندی “پایگەلان”ی سەر بە شاری کامێران ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمهتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کراوە.