ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، دوو چالاكی سیاسی به ناوه‌كانی “ئیبراهیم ئوفتاده” خه‌ڵكی پیرانشار و “عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی” خه‌ڵكی شاری سنه، به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیبراهیم” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، دوای بانگ كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری نه‌غه‌ده، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه “عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی” چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ناسراوی سنه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. به پێی راپۆرتە خۆجێییەکان، ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، به توندی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.