به پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێکی دیكه لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” له کامیاران، بە دانانی وه‌سیقه ئازاد کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانان “منەت ڕەحمانی”، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، خەڵکی گوندی “لۆنی سادات” سەر بە شاری کامیاران کە ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد کرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانان، “سیروان ئیبراهیمی”، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە شاری کامیاران، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.