به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هندووستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ٤٠ كرێكار كه سه‌رقاڵی كاركردن له توونێلێكی جاده‌یی له باكووری ئه‌و وڵاته بوون، به‌هۆی داڕمانی دیواری توونێله‌كه گیریان خواردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٤٠ كرێكار له توونێلێك دا له به‌رزایه‌كانی هیمالیا و له كاتی گۆڕانی شیفتی كاری، له ژێر دارووپه‌ردووی ڕووخاوی دیواره‌كاندا گیریان خواردووه و هێشتا زیندوون به‌ڵام ڕزگار نه‌كراون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هندووستان، توانیویانه ئۆكسیژن و خۆراك به ده‌ست كرێكارانی گیرخوادوو بگه‌ینن و تا به ئه‌مڕۆ ٢٠ میتر خاكیان لابردووه و هێشتا ٤٠ میتری دیكه ئه‌بێ خاكبهرداری بكه‌ن تاكوو بگه‌ن به كرێكارانی گیرخواردووه.