کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە

خراپی دۆخی تەندروستی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زەکەریا ناسری، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو بە هۆی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکانەوە لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە و تەنانەت بنەماڵەکەشی لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەکاندان.