لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سامان ڕەشیدی و وەحید سەلیمی” لە زیندانەکانی “سپیداری ئەهواز و ناوەندی قوم” بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست” لەسێدارە دراون.
