بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیاوزدا لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان و لە ڕێگای تورشابە بۆ مێهران چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و حەوت هاووڵاتیی دیکەش بەسەختی بریندار بوونە.
بەپێی ئەو هەواڵە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری سەمەند و سایپا و پراید لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان سێ هاووڵاتیی لەو ڕووداوەدا دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە دوو هاووڵاتیی دیکەش بەسەختی بریندار بوونە. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نەیسان و پراید لە جادەی تورشابە بۆ مێهران ٦ هاووڵاتیی بەسەختی بریندار بوون و کەسێکیش دەستبەجێ لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستداوە.