ڕۆژی پێنجسەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو برای خەڵکی شارستانی “مێهرستان” سەر بە پارێزگای سیستان و بەڵوچستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “موحسن و ئیحسان دێهانی” دانیشتوی گوندی سیاه تفاقی شارستانی مێهرستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەنژدە ئەمنیەکان کراون. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕستنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
