لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ٧ هاووڵاتییە کە تەنیا ناسنامەی پێنج کەسیان بە ناوەکانیان” سامان ئیبراهیمی، عەلی شەهبازی، جەواد غەفران تالب، محەممەد ڕەشکەن و ئێلیاس زەینولدینی” ئاشکرا کراوە، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی “زاهدان، بیرجەند، مەشهەد و کرماشان” لەسێدارە دراون.
