بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بنەماڵەی چالاکانی سیاسی دەرەوەی وڵات لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی بەردەوام، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بنەماڵەی “سەعید سەعیدی” چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسی، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. هەروەها بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونی کوڕەکەیان بە ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕابگەینن و ئەگەر ئەو کارە نەکەن، ڕووبەڕووی دۆسیەی قەزایی دەبنەوە.
