کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی لیندزی فۆرمەن بە هۆی مانگرتنەوە لە زیندانی ئێڤین

خراپی دۆخی تەندروستی لیندزی فۆرمەن بە هۆی مانگرتنەوە لە زیندانی

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “لیندزی فۆرمەن” شارومەندی بریتانیانیی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، بە هۆی مانگرتنی لە خواردن، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو شارومەندە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١١ ڕۆژە بە هۆی ناڕوونی ڕەوەندی دۆسیەکەی و هەروەها نایاسایی بوونی، مانی لە خواردن گرتووە، تووشی چەندین نەخۆشی بووە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی خێرا بێبەش کراوە. شایانی باسە کە بە هۆی نەبوونی مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی، نیگەرانییەکی زۆر سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ناوبراو لە ئارادایە و چالاکانی مافی مرۆڤ خوازیاری گوشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ سەر بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوون.