ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان سێ ماشین له سه‌ر ڕێگای مه‌هاباد-ورمێ و نزیك له گوندی “یووسف كه‌ند”، چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ماشینێكی پژۆ ٤٠٥ له گه‌ڵ دوو ماشینی پراید و سانتافا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه و سێ هاووڵاتیش بریندار بوون كه به هۆی سه‌ختی برینه‌وه ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه ساڵانه به‌هۆی ناستاندارد بوونی ماشین و ڕێگا و بانه‌كانی ئێران به سه‌دان ڕووداوی هاتووچۆی ڕووئه‌دات و به‌پێی ئاماری به‌ڵاوكراوه‌ی خودی ڕژیم له ساڵی ١٣٨٨ هه‌تا ١٣٩٧ی هه‌تاوی زیاتر له ١٨٦ هه‌زار و ١٤٦ كه‌س به هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ستداوه.