کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی جێگری پێشووی پۆلیسی فەتا لە مەشهەد

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی جێگری پێشووی پۆلیسی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، شەهرزاد زەمیری، جێگری پێشووی پۆلیسی فەتا لە پارێزگای خوراسان ڕەزەوی، کە لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کراوە، هێشتا لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگیراوە و هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە دۆخی یاسایی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤٣ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و هەروەها لە سەرەتای جۆزەردانی ١٤٠٥ بەدواوە لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کاوە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە، بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، بڵاو نەکراوەتەوە.