کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدانەی هەڵسوکەوتە قەزاییەکان دژ بە چالاکانی سنفی موعەلیمان لە پارێزگای خوزستان

ئیدانەی هەڵسوکەوتە قەزاییەکان دژ بە چالاکانی سنفی موعەلیمان لە پارێزگای

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کانونی سنفی مامۆستایانی خوزستان لە بەیاننامەیەکدا شەپۆلی نوێی گوشار، دۆسیەپێکهێنان و هەڵسوکەوتە قەزایییەکان دژ بە چالاکانی سنفی لەم پارێزگایەی ئیدانە کردووە.

بەپێی ناوەڕۆکی بەیاننامەکە، سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بە سەر کەوکەب بوداغی پەگاه، دەرکردنی فروغ خوسرەوی لە وەزارەتی ئاموزش و پەیوەردە و هەروەها بەردەوامی دەستبەسەرکانی سیامەک سادقی چەهرازی، نموونەیەک لەو گوشارانەن. کانونی سنفی موعەلیمان جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هەڵسوکەوتی ئەمنی و قەزایی لەگەڵ موعەلیمان بەهۆی داواکارییە سێنفییەکان و ڕەخنەگرتن لە دۆخی خراپی ژیانیان، پێشێلکردنی ئازادی تاکەکەسی و مافی ڕێکخستنە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکان و کۆتاییهێنان بە دۆسیەپێکهێنان دژ بە چالاکانی سنفی کردووە.