ڕۆژی دووشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، “ڕەزا سەیداڵ تەدوویی” لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ڕژیم کرا، کە پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” بەسەریدا سەپێندرا.
