کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ بانگهێشتی پشکنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم

ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ بانگهێشتی پشکنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کۆماری ئیسلامی بۆ بانگهێشتکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ پشکنینی ناوەندە ئەتۆمییەکانی، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڤانس ڕایگەیاندووە کە وتوبێژەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چەند هەفتەیەکی تر بەردەوام دەبن و بناغەیەکی باش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی دانراوە. بە وتەی ناوبراو، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پرۆسەی دانوستانەکاندا هەیە و هەروەها باسی پێکهێنانی چوارچێوەیەک بۆ گفتوگۆی زیاتر سەبارەت بە بابەتە ئەتۆمی و ئابوورییەکان کراوە.