بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی جێگیر لە پایگای ماشکانی پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەرێکی لاو گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فاخر عەبدووڵڵایی” تەمەن ٢٥ ساڵ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری پیرانشاری كه‌وته به‌ر ده‌سترێژی گولله و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. هەروەها، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە لانیکەم ٢٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش کوژراوە. شایانی باسه، هێزەکانی پایگای ماشکان شەوی ڕابردوو تەقەیان لە بنەماڵەی کۆڵبەرە کوژراوەکە کردووە و نەیان هێشتووە نزیکی پایگاکە ببنەوە و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شیان لە ئامبولانسیش کردوە و رایانگەیاندووە بە بێ نامەی سپا ئیزنی نزیک بوونەوە بە پایگاکەیان نییە.