ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی توونس وه‌رگه‌ڕا و ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی قو‌ربانی گه‌یشته ٢٥ كه‌س.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ساحڵی توونس، ڕۆژی چوارشه‌مه توانیویانه ٧٦ په‌نابه‌ر ڕزگار بكه‌ن و ته‌رمه‌ی ١٠ كه‌سیش له نێو ئاو دا ده‌ربێنن، هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ته‌رمی ١٥ كه‌سی دیكه دوزرایه‌وه و به‌و شیوه‌یه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی قو‌ربانی گه‌یشته ٢٥ كه‌س. به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له سێ مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا ٤٤١ په‌نابه‌ر له ده‌ریای مه‌ریته‌رانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.