کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی خومپاره‌

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەزیز موراد شەمس”، تەمەن ٤٣ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی گولله‌ی خومپاره‌ی بەجێماوی کاتی شەڕ لە بەنداوی “ئەزگه‌لە” بە سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زاینارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ڕێگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌نداوی “چه‌نگه‌ربان”ی ئه‌زگه‌له‌ ڕوویداوه‌ و “عەزیز موراد شەمس” به‌ سه‌ختی بریندار  بووه‌. ناوبراو سه‌ره‌تا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كراوه‌  و له‌وێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پیشه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ پارێزوانی به‌ندئاوه‌كه‌ بووه‌.