ئەمڕۆ، “جەی دی ڤانس“، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ شاندی کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە سوئیس.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤانس بۆ بەشداری لە گفتوگۆکان لە شاری زوریخ، بە ناوبژیوانی قەتەر و پاکستان، گەیشتووەتە سوئیس. بەپێی ڕاپۆرتەکان، شاندی کۆماری ئیسلامی پێش گەیشتنی ناوبراو لە سوئیس ئامادە بوونسەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دانوستانانە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کاتی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت. شایانی باسە کە ئەم قۆناغەی دانوستانانە پاش چەند ڕۆژ دواخستن و لە ناو بارودۆخێکی پڕئاڵۆز دەست پێ دەکات، لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکان لە لوبنان و پرسی گەرووی هورموز هێشتا لە بابەتە گرنگەکانن.
