کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشکرابوونی بانگەوازی سپای پاسداران بۆ کۆکردنەوەی هێز بۆ حیزبوڵڵای لوبنان

ئاشکرابوونی بانگەوازی سپای پاسداران بۆ کۆکردنەوەی هێز بۆ حیزبوڵڵای

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وێنەیەک لە شەقامەکانی تاران بڵاو بووەتەوە کە تێیدا بانگەوازێک بە ناوی سپای پاسداران بۆ کۆکردنەوەی هێزی خۆبەخش بۆ حیزبوڵڵای لوبنان دەبینرێت.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ناو ئەو بانگەوازەکەدا بەڵێنی پێدانی حەقدەستی مانگانەی هەزار دۆلار بە خۆبەخشاندراوە. ئەو بابەتە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە بارودۆخی ئابووری و مەعیشەتی لە ئێران، بە تایبەتی بۆ کرێکاران، مامۆستایان، پەرەستاران و خانەنشینان، بە شێوەیەکی بەرچاو خراپ بووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بانگەوازە لە نێوان هاووڵاتیان و چاودێرانی سیاسی ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، چونکە بە باوەڕی ئەوان، سپای پاسداران لە کاتێکدا بەردەوامە لە تەرخانکردنی سەرچاوەکانی وڵات بۆ چالاکییە ناوچەییەکان، کە زۆربەی هاووڵاتیان لە ژێر گوشاری قورسی ئابووری و هەڵاوساندا دەژین.