لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە ئێرانیانی دژ بە ڕژیم و چالاکانی مافی مرۆڤ لە چەند شاری ئاڵمان، بە مەبەستی پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی و ناڕەزایەتی دژ بە لەسێدارەدانی بەندکراوان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هاووڵاتیان بە کۆبوونەوە لە شارەکانی هامبورگ، فرانکفۆرت و کوڵن و هەروەها بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوزایاری ئازادی دەستبەجێی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی، هەوڵەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوان و کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر چالاکانی سیاسی ومەدەنی بوون.
