ڕۆژی ڕابردوو، نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری ڕێگای ئاسنیئەندیمشک دژ بە لەدەستدانی کارەکانیان و داخستنی تەواوی ئەو شیرکەتە هوشدارییان داوە و داوایان کردووە بەڕێوەبردنی شیرکەتەکە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای ڕێگای ئاسن.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی تایبەت کە پاش فرۆشتنی شیرکەتەکە بەشی بەڕێوەبردنی گرتووەتە ئەستۆ، ڕایگەیاندووە بە هۆی کەمی سەرچاوەی دارایی و زیانباربوونی بەرهەمهێنان، بەردەوامبوونی چالاکییەکان مومکن نییە و لێکۆڵینەوە بۆ داخستنی تەواوی کارگە دەستپێکراوە. بە وتەی کرێکاران، سپاردنی ئەو شیرکەتە بە بەشی تایبەت، نەک تەنیا نەیتوانیوە ئاستی بەرهەمهێنان بپارێزێت، بەڵکو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکی و زیادبوونی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە داهاتووی کاریان.
