کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری سه‌نعه‌تی له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “به‌هار”، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو كرێكاری شیركه‌تی “ئێسكاف”ی پاڵاوگه‌ی ئابادان و كرێكارێكی پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر” به‌هۆی گه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ماوه‌ی ڕووژانی ڕابردوودا پله‌ی گه‌رما له‌ باشووری ئێران گه‌یشته‌ ٤٣ ده‌ره‌جه و ئاستی شێوداربوونی هه‌وا گه‌یشته‌ سه‌دا ٩٠ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٠٠ كرێكاری سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌پێی یاسا ئه‌بێ كرێكاران له‌ گه‌رمای سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ ده‌ره‌جه‌دا ده‌ست له‌ كار بكێشنه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان  لێكرا و ناچار به‌كاركردن له‌و باروودۆخه ناله‌بار‌ و ‌بێ ئیمكاناته‌دا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

باروودۆخی خراپی بومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی خۆێ

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاکێكی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی ئیلام

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئالیاژی یه‌زد

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌حكووم كراوان به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی ٨١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-