کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەر موعەلیمێکی خانەنشینکراو لە پارێزگای فارس

سەپاندنی حوکمی ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەر موعەلیمێکی خانەنشینکراو

لە ڕۆژانی ڕابردوودا،مەهدی فەتحیچالاکی فەرهەنگی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەندیکای مامۆستایانی پارێزگای فارس، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها پێشووتریش لە دۆسیەیەکی دیکەدا حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری دیکەی بەسەردا سەپێندرابوو کە دوو ساڵی تێپەڕاندووە و ماوەی حوکمەکەی بە پابەندی ئەلیکترۆنیەوە تێپەڕ دەکات