ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلی سوختبه‌ران له‌میحوه‌ری خاش- سه‌راوان، سێ سوختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئۆتۆمبێلی پژۆ، پراید و تۆیۆتا وانتی سوختبه‌ران له كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له میحوه‌ری خاش بۆ سه‌راوان به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كونترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كانیان پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ئاگریان گرتووه و سێ سوختبه‌ر ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه شارۆمه‌ندانی به‌لووچ به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاریه‌وه ڕوو له پیشه‌یی سه‌ختی سوختبه‌ری و كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و ساڵانه به‌ده‌یان سوختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.