ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو به‌ناوی “ڕامین كه‌ره‌می” كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كرماشان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو پاش چند ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕامین كه‌ره‌می” له به‌رواری ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كرماشان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و به‌سه‌ختی بریندار ببوو، ناوبراو پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی كرماشان به‌و شه‌رته ته‌رمی “ڕامین“یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه كه له‌گه‌ڵ هێچ میدیایه‌ك هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی باس نه‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌بێ ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌قدی په‌رداخت بكه‌ن.