کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی کار، چوار کرێکار لە بەندەرعەباس و شاری قودس تووشی ڕووداو بوون و بەو هۆیه‌و دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.

ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانان، ڕووداوێک لە یەکێک لە لقەکانی هێڵی ئاسنینی بەندەرعەباس ڕوویدا و بە هۆیه‌وه‌ دوو کرێکاری ئەو شیركه‌ت گیانیان له‌ده‌ست دا. هەروا رۆژی یەکشەممە، دوو کرێکار لە یاریگای شاری قودس بە هۆی تەزوی کارەبا سووتان و بریندار بوون، لە هەمان کاتدا ئامبولانسێک کە لە نێو یاریگاکە ئامادە بووه‌، بۆ گه‌یاندنی كرێكارانی بریندار بۆ‌ نه‌خۆشخانه به‌كار نه‌هێندراوه‌.‌